بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لە وڵاتانی ئەمەریكا، فڕەنسا و ئەڵمانیا لە پێنج ساڵی رابردوو رووی لە هەڵكشان كردووە.
بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لە دنیا تا دێت روو لە هەڵكشان دەكات و زۆربەی ئەو چەكانەی دەفرۆشرێن، رەوانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێن و ئەمەریكا ریزی پێشەوەی هەناردەكارانی چەكی لە دنیا دا گرتووەتە دەستەوە.
ئەنستیوتی نێودەوڵەتی توێژینەوەی ئاشتی لە ستۆكهۆڵم سیپری ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی چەكی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو ئاشكرا كردووە و رای دەگەیەنێت، سەرباری ئەوەی لە پێنج ساڵی سەرەتای سەدەی بیست و یهك شەڕ و ناكۆكی لە دنیا دا گەیشتبووە ئەوپەڕی خۆی، بەڵام ئەم پێنج ساڵەی دوایی بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لەچاو ئەوكات نەك دانەبەزیوە، بگرە رووی لە هەڵكشان كردووە.
بەپێی توێژینەوەی ئەو ناوەندە، بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لە وڵاتانی ئەمەریكا، فڕەنسا و ئەڵمانیا لە پێنج ساڵی رابردوو رووی لە هەڵكشان كردووە، ئەوەش وای كردووە دابەزینی ئاستی هەناردەی چەكی وڵاتانی چین و رووسیای قەرەبوو بكرێتەوە و زۆربەی ئەو چەكانەی بەرهەم هاتوون، رەوانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.