Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:25

په‌رله‌مانی کوردستان: سه‌ردانی پاپا بۆ هه‌ولێر برایەتی نێوان پەیڕەوکارانی ئاینی و ئاینزاکان تۆختر دەکاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی  له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پەیامێک بە بۆنەی سەردانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان بۆ عێڕاق و هەرێمی کوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
پەیامێک لە لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی سەردانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان بۆ عێڕاق و هەرێمی کوردستان
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئاشتیخوازان و باوەڕداران
وەکو لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، بەگەرمی پێشوازی لە سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێڕاق و هەرێمی کوردستان دەکەین.
بەڕێزیان هەڵگری پەیام و بەهای مرۆڤایەتی بەرزە، لەو باوەڕەداین بە سەردانی بەڕێزیان پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و برایەتی نێوان پەیڕەوکارانی ئاینی و ئاینزاکانی هەرێمی کوردستان تۆختر دەبێتەوە.
هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەیەکی بچووکە، بەڵام خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانە، ئەمەش بەشێکە لە کەلتووری سیاسی و چڤاکی گەلی کوردستان بە تێکڕای پێکهاتەکانییەوە. بنەمایەكی جێگیری سیاسەتی حوكمڕانی و ئیدارە دانیشیەتی.
گەلی کوردستان مرۆڤ دۆست و ئاشتی خوازە، حکوومەتەکانی پێشوو، ڕژێمی بەعس-ی خوێن مژ نەیانتوانی لە ڕێی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو و ئەنفالکردنی گەرمیانییەکان و بادینان و بارزانییەکان، ئەم بڕوا و قەناعەتە لەم گەلە بستێننەوە.
ئومێد دەکەین کە ئاشتی و پێکەوە ژیان لە سەر تاسەری جیهان بەرپا بێت و ببێت بە بەشێک لە کەلتووری میللەتان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.