Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:15

بەشیر حەداد: نامانەوێت ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەری بکەنە سەر یاسای دادگای باڵای فیدراڵی

کوردستان TV
100%

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ياسايى ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرد به ئامادەبوونی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران.


لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد جەختی لەسەر گرنگی پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کردەوە و رایگەیاند: پێویستە ئەو ناکۆکیانە چارەسەر بکرێن کە لەسەر ئەو شەش مادەیەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ماون و ئاماژەشی بە گرنگی یاسایەکەدا چونکە پەیوەندی راستەوخۆی بە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی دیموکراتیانەوە لە وڵات هەیە.


جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند: نامەنەوێت ناکۆکییە سیاسیەکان کاریگەری نەرێنی بکەنە سەر یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و دایماڵن لە ناوەڕۆکی یاسایی و دەستووری، و لەسەر فراکسیۆنە سیاسی و هێزە نیشتمانییەکانیش پێویستە بە رۆحێکی نیشتمانیانەوە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەسەر هەموارە پێشکەش کراوەکان و پەسەندکردنی ئەو مادانەی کە ماون.


حەداد ئاماژەی بەوەشدا، پەسەندکردنی ئەو یاسایە دەبێته سەرەتایەک بۆ پەسەندکردنی یاساى گرنگى دیکە وەک یاسای نەوت و گاز كە لە دەستووردا ئاماژەى پێ دراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.