Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:32

به‌ وێنه‌.. بەشێکی دیکەی گرنگ لە سه‌نتەری دڵ لە شاری هەولێر کرایەوە

بە ئامادەبوونی پارێزگار و وەزیری تەندروستی
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.3.4، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لەڕێو رەسمێکدا لەسنتەری دڵ لە شاری هەولێر، بەشێکی دیکەی گرنگی (قستەرە و بالۆن و ڕێکخستنی دڵ بە نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێری سەردەم کرایەوە.

لەرێو رەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: "دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندان و تەواوی ستافی سنتەری دڵ لە شاری هەولێر ده‌كه‌ین، کە یەکێکە لەشانازییەکانی شارەکەی ئێمە و هەمیشە بەڕووی هاوڵاتیاندا خزمەتگوزاری گەورەی پێشکەشکردووە، نەک تەنها بۆ شارەکەمان و دەوروبەری، بەڵکو بۆ ته‌واوی شارەکانی تری عێراقی و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری پێشکەشکردووە".

پارێزگاری هەولێر وتیشی: "بەناوی پارێزگای هەولێر و دانیشوانی شارەکەمان، سوپاس بۆ وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی داوه‌ به‌ کەرتی تەندروستی، بۆئەوەی ئەم سێکتەرە لە هەرێمی کوردستاندا خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر و بەرزتر بکاتەوە، هەروەها پیرۆزبایی لەخەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان و هەموو ئەوکەسانەش دەکەین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان پێویستیان بەو سەنتەردەبێت کە ئەمڕۆ خزمەتگوزارییەکی گرنگی لە سێ بواری زۆر گرنگدا هێنایه‌ سەر ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لە ڕابردوودا پێشکەشیانکردووە".

7359

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.