ئه‌مرٍۆ دووشه‌ممه 1ی3ی2021 لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی نوێى له باره‌ی دۆخی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
به‌پیی زانیارییه‌كانى كوردستان تیڤى لیژنه‌كه بڕیاریدا به به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان و به ڕه‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی و به‌ستنی ده‌مامك.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاناگه‌ێندرێت، به‌ڵام ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێن و هه‌ركه‌سێك له شوێنه گشتییه‌كان ماسك نه‌به‌ستێت ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی هاتووچۆكردنی شۆفێران و گه‌شتییاران له بازگه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شارىكانی ناوه‌ڕاستی عێراق پشكنینی كۆڕۆنا داده‌نرێت و به‌بێ پشكنین ڕێگا به هیچ كه‌سێك نادرێت بێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.