Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:22

لێخۆشبوونى 10% قه‌رزى کاره‌با کۆتایی هات

کوردستان TV
100%


له‌دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 28 ى 2 ى 2021 ، لێخۆشبوونی 10%ى قه‌رزی كاره‌با كۆتایی هات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تى كاره‌باش رایده‌گه‌ێنێت: له‌ ئه‌مڕۆ دووشەممەوه‌ 1ى 3 ى 2021  رێژەی لێخۆش بوون ده‌بێت به‌(5%) .
پشتكێۆ نجم الدین ساڵح، لێپرسراوى هۆبه‌ى  كاروبارى وزه‌ى كاره‌با له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى رایگه‌یاند: به‌روارى 28/2/2021 لێخۆشبوون (10%) كۆتایی هات و له‌ 1/3/2021 لێخۆشبوونه‌كه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ (5%).
هه‌روه‌ك وتیشى: هه‌ر هاوبه‌شێكى كاره‌با بیه‌وێت سوودمه‌ند بێت له‌ لێخۆشبوونه‌كه‌ پێویسته‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانى بنكه‌كانى وه‌رگرتنى پاره‌ بكات و به‌پێسى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ لێخۆشبوونه‌كه‌ نوێ ناكرێته‌وه‌.

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.