عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، پارێزگاری نوێی زیقار، بڕیارێكی نوێی به ئامانجی رێگرتن له پێكھه‌ڵپژانی نێوان ھێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگاكه ده‌ركرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق به میدیاكانی خۆجێی رایگه‌یاندووه كه عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، بڕیاری داوه ھێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له شه‌قامه‌كانی شاری ناسرییه بكشێندرێنه‌وه و له شوێنی ئه‌وان، ھێزه‌كانی سوپا و پۆلیس بڵاوبكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌ركراوه ئه‌وه‌یش به ئامانجی به‌رگرتن له روودانی پێكھه‌ڵپژانی نێوان ھێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و خۆپیشانده‌ران".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان له شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، دژبه به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌ژێر فشاری خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا پارێزگاری زیقار، نازم حه‌مید وائیلی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی، عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی وه‌ك پارێزگاری نوێ ده‌ستنیشانكرا.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاندبوو كه له میانی پێنج رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار، پێنج خۆپیشانده‌ر كوژراون و 271 كه‌سیش برینداربوون كه 147یان كارمه‌ندی ئه‌منیین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.