Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:33

ئاری ئەحمەد: لە ھەولێر 2 پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی زیاتر له‌ سێ ملیۆن ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ کردنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بە گوژمەی 3 ملیۆن و  100 هەزار دۆلار دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو لە شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی دەستی بە کارەکان کردووە کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر .

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان رایه‌گه‌ێنێت: دەست بە دوو پڕۆژەی ئاوی ناو شاری ھەولێر دەکرێت لەسەر قەرزی ژاپۆنی لەگەڵ کۆمپانیای جایکا و لە سەرەتا دەست بە کۆڵین دەکرێت بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاو، پڕۆژەیەکی گەورەیە بە گوژمەی دوو ملیۆن و600 هەزارە و کۆی گشتی پارەکەش 3ملیۆن و100ھەزار دۆلارە و سەرەتا ئەو دەستی پێ کراوە، کێشەی تۆڕی ئاو لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت.

ده‌شڵێت: 500 ھەزار دۆلاریش بۆ کرینی کەل وپەلی یەدەگە بۆ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێن.
 
ری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌پڕۆژەی یەکەم دەستی بەکار کردووە و کارکردن لێی بەردەوام دەبێت تاوەکو پڕۆژەکە تەواو دەبێت و ئەوەی دیکەش دەست پێ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.