Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:23

ڤیدیۆ..ناسا یه‌که‌م تۆماری ده‌نگی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخی بڵاو کرده‌وه‌

تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ 18 چركه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

 ئاژانسی ئاسمانی ناسا رایگه‌یاند: دوای بڕینی زیاتر له‌ 400 ملیۆن كیلۆ مه‌تر كه‌شتی ئاسمانی  رۆبۆتی گه‌ڕۆك به‌سه‌ركه‌وتووی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ  نیشته‌وه‌، كه‌ ئامانج لێی لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌ له‌ هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
ئه‌م رۆبۆته‌ كه‌ ناوی (پێرسێڤێرانس)-ه‌ له‌ 30 ته‌مموزی ساڵی رابردوو به‌رێكه‌وت  22 كامیرای و دوو مایكی پێلكاوه‌ بۆ تۆمار كردنی هه‌موو وێنه‌ و ده‌نگه‌كان،له‌گه‌ڵ هه‌لیكۆپته‌رێك بۆ نیشتنه‌وه‌.
شایانی باسه‌ خه‌رجی  ئه‌م گه‌شته‌ نزیكه‌ی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووه‌. 
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مریكا "ناسا" یه‌كه‌م تۆماری ده‌نگی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتیی ئاسمانی پێرسیڤیرانس تۆماری كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گرته‌ی ڤیدیۆیی نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی سوور.
سه‌رباری له‌كاركه‌وتنی مایك كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ به‌ڵام توانی ده‌نگی شه‌ماڵی سه‌ر رووی مه‌ریخ تۆمار بكات.
تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ 18 چركه‌ ده‌بێت، دایف گرۆیڵ، ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كیی سیسته‌مه‌كانی كامێرا و مایكرۆفۆن له‌ كه‌شتییه‌كه‌ گوتی، له‌ 10 چركه‌دا ده‌توانی گوێ له‌ ده‌نگی نامۆی هه‌وای مه‌ریخ بگریت.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ یه‌كه‌م گرته‌ ڤیدیۆیی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ سێ خوله‌ك و 25 چركه‌ ده‌بێت.
 

سپۆتنیك

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.