Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:44

تەندروستی هەولێر: رێنماییەخۆپارێزییه‌کان که‌مبۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی کۆرۆنا

کوردستان TV
100%

دوای کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا و ئاساییبوونەوەی ژیان لە هەرێمی کوردستان، پابه‌ندی هاووڵاتییان به‌ رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ دكتۆر بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: لە ئەگەری به‌رده‌وامی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان دۆخی تەندروستی ئاڵۆز و مەترسیدار ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ ماوه‌كانی رابردوو رێژی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌مبۆته‌وه‌ هاووڵاتیانیش رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كۆرۆنا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر گوتیشی: لێره‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنمایه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن، با دۆخه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت،  پشتگوێ خستنی رێنماییه‌كان ته‌نها زیان بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نێت.

شایه‌نی باسه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق زیادی كردووه‌ و هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.