له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیست و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی بارسلۆنه میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كامب ن‌و به‌رێوه چوو ، تیایدا یاریزانانی بلاوگرانا به هێرش و فشار ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد‌و له خوله‌كی بیست و نۆ یالاریزانی پورتوگالی فرانسیسكۆ ترینكاو ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له سوودی خاوه‌ن مال كرده‌وه ، له دووه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراویشدا لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌و كابتنی بارسلۆنه گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م یاریزانانی ئالاڤێس به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری هاتنه‌وه ناو یاریگاو له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت لویس ریۆخای ئیسپانی گۆلێكی تۆمار كرد‌و جیازازیهكهی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه ، به‌لام یاریزانانی بارسلۆنه له‌هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بوون و له خوله‌كی حه‌فتاو چوار ترینكاو گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه كاتالۆنیهكهی تۆمار كرد.
یه‌ك خولهك دواتر لیۆنێل میسی به‌لێدانێكی جوان گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، ئینجا له خوله‌كی هه‌شتا جۆنیۆر فریبۆی ئیسپانی به‌تۆمار كردنی گۆلی پێنجه‌م كۆتایی هێنا بهكهرنهڤالی گۆله‌كانی یاری و یانه‌ی بارسلۆنه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی و كۆی خاله‌كانی بۆ چل وشه‌ش خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ئالاڤێس تووشی یازده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیست و دوو خاله‌و له‌پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه.
بارسلۆنه سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.