له هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، بڕیاروابوو یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مارسێلیاو ڕین له یاریگای ڤێلۆدرۆم له شاری مارسێلیا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام یاریه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
ئه‌ویش به‌هۆی كاری ئاژاوه‌گێڕی هانده‌رانی یانه‌ی مارسێلیا كه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیپه‌كه‌یان توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی و چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له یاریه‌كه خۆیان خزانده ده‌روازه‌ی یاریگای تایبه‌ت به مه‌شق و ڕاهێنانی مارسێلیاو هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ناو یاریگاكه، هاوكات چه‌ند بوتڵێكی ئاگرینیان هه‌ڵدایه نزیكی یاریگاو هه‌ر له هه‌مان شوێنیش دارێكیان سوتاند، بۆیه ڕێكخه‌رانی خولی فه‌ڕه‌نسا ناچار بوون یاریه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دوابخه‌ن.
ئه‌م توڕه‌ییه‌ی هانده‌رانی مارسێلیا دوای چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپی یانه‌كه دێت كه له دوایین چوار یاری خولی فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و له جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نساش به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به یانه‌ی پاریس سانجێرمان دۆڕا، ئێستاش مارسێلیا به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و دوو خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می لیگاوه‌ن دایه .
به‌هۆی کاری ئاژاوه‌گێڕی هانده‌رانی مارسێلیاوه یاری نێوان مارسێلیا و ڕین دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.