Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:36

لیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆردۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیۆن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆردۆ به‌ده‌ست هێناو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی یانه‌كانی له‌ پاریس سانت جێرمان وه‌رگرته‌وه‌ .
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای گرۆباما ستادیۆم به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به‌ گۆلێكی یاریزانی كامیرۆنی كارل تۆكۆ ئیكامبی پێشكه‌وت كه‌ گۆله‌كه‌ی له‌ خوله‌كی سی و دوو تۆمار كرد .
 له‌ گێمی دووه‌م میوانه‌كان له‌ هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ بوون تا له‌ خوله‌كی په‌نجاو پێنج یاریزانی نه‌یجیری ساموێل كالۆ  گۆلێكی تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا .
 هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ بۆ سه‌ركه‌تن و به‌ده‌ست هێنانی سێ خالی یاریه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بوو ، له‌ دوا خوله‌كی یاری و  له‌ خوله‌كی نه‌وه‌ت لیۆ دوبۆوای فه‌ره‌نسی گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌ن یاریكا تۆمار كردو یانه‌ی لیۆن به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌رایه‌وه‌ پێشه‌نگ وپله‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌رگرته‌وه‌و بووه‌ خاوه‌نی چلو شه‌ش خال ، یانه‌ی بۆردۆش به‌ سیو دوو خال له‌ پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.