Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:04

لەسەنتەری رۆشنبیری رواندز خوێندنەوە بۆ کتێبی "فانۆسی شکاو" کرا

له‌ كۆره‌كه‌دا شاعیر هیوا چه‌ند پارچه‌ شیعری خۆی بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێی هه‌ینی 29-1-2021 لەسەنتەری رۆشنبیری رواندز به‌ ئاماده‌بوونی رۆشنبیرو گه‌نجانی شار  له‌لایه‌ن شاعیر"هیوا مه‌لا ئاده‌م " خوێندنەوه‌ بۆ كتێبه‌كه‌ی خۆی "فانۆسی شكاو"كرا.

"هیوا"ی شاعیری گه‌نج، كه‌ ده‌رچووی به‌شی زمانی كوردی فاكه‌ڵتی ئادابه‌، سه‌باره‌ت به‌ كتێبه‌ شیعرییه‌كه‌ی، گوتی،" كتێبه‌كه‌م به‌ ناونیشانی "فانۆسی شـکاو" ه‌و له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌، كه‌ له‌ژێر ناونیشانی "بوغز و ئه‌وین"، ناسێندراون.


هه‌ر له‌ كۆره‌كه‌دا شاعیر هیوا چه‌ند پارچه‌ شیعری خۆی بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه‌.


شایانی باسه‌  کتێبێ "فانۆسی شكاو" لە دووتوێی ٥۰۰لاپەڕەی قەبارە مامناوەند، لەلایەن کتێبفرۆشی"مێخەک"چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ktv
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.