Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:34

مانچسته‌ر یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فولهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی هەژدەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی فولهام، لە ئەنجامدا، مان یونایتد سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكەی بردەوە.
 یاریزانانی فولهام لە گۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەربوون و پێنج خولەك دوای فیكەی دەستپێكی یاری، یاریزان ئەدێمۆلا لۆكمان گۆڵێكی بۆ میواندارەكان تۆماركرد، پاشان ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی گۆڵی بەرامبەری مان یونایتدی لە خولەكی بیستویەك بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوپێنجیشدا، پۆل پۆگبای فەڕەنسی گۆڵی دووەم و بردنەوەی ئەهریمەنی سووری به‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد.
بەم سەركەوتنەش مانچستەریونایتد پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە چل خاڵ، فولهامیش بە دوازدە خاڵ لە پلەی هەژدەمی ڕیزبەند مایەوە .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.