Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:30

میسی دوو بۆ سێ یاری راده‌گیرێت

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ناوبژیوانی یاریه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی مێسی به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ لێدانێكی توندو به‌ قۆڵی له‌ یاریزانی تیپی ڕكابه‌ری داوه، له‌و كاته‌شدا تۆپه‌كه‌ له‌ناو یاریگا بووه.
له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی ئاشكرای كرد كه‌ به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ناوبژیوان و به‌پێی یاساكانی ڕێككاری له‌ تۆپی پێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مێسی سزا بدرێت و له‌ دوو تا سێ یاری تیپه‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
 هه‌مان ڕۆژنامه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی مێسی یه‌كه‌مجاریه‌تی له‌ ڕیزی بارسا كارتی سوور وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ پێده‌چێت لیژنه‌ی ته‌مبێكردن له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای ئه‌ستێره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ قورس نه‌كات و ته‌نها له‌ دوو یاری تیپه‌كه‌ی دووری بخاته‌وه.
جێگای باسه‌ پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی كۆرنیاو دواتر له‌ هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی ئیسپانیا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئێلچی میوانداری ده‌بێته‌وه‌.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.