Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:23

تائێستا زانیوته‌ به‌خێرایی له‌تاسه‌ بده‌یت، ئۆتۆمبێله‌که‌ت چه‌ند زیانى پێده‌گات ؟

کوردستان TV
100%


ئێمه‌ى شۆفێر ڕۆژانه‌ له‌تاسه‌كان ئه‌ده‌ین، به‌وته‌ى ئه‌ندازیارانى میكانیكى ئۆتۆمبێلیش، لێدانى ئه‌و تاسانه‌ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانمان ده‌بێت، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر به‌خێراییه‌كى زۆر له‌تاسه‌بده‌ین، كه‌ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌شه‌ هه‌ستیار‌و گرنگه‌كان‌و تواناى ته‌كنیكى ئۆتۆمبێل ده‌بێت. 
ئه‌مانه‌ش ئه‌و به‌شه‌ گرنگانى ئۆتۆمبێلن كه‌ به‌هۆى لێدانى تاسه‌ به‌تایبه‌تى به‌خێرایى‌و به‌تێپه‌ڕبوونى كات، زیانیان پێده‌گات: - 
1 ده‌بڵى ئۆتۆمبێل: پێویسته‌ شۆفێر له‌كاتى تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر تاسه‌كاندا خێراییه‌كه‌ى كه‌مبكاته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕۆیشتن به‌سه‌ر تاسه‌كاندا به‌خێرایى زۆر، به‌ته‌واوى ده‌بڵه‌كان خراپ ده‌كات. 
2 قوڵاغی بزۆێنه‌ر: تیژڕه‌وى له‌كاتى تاسه‌دا كاریگه‌رى بۆ سه‌ر ڕاگر‌و قوڵاغی بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات‌و هه‌ندێك كات ئه‌و خێرایی‌و فشاره‌ى كه‌ شۆفێر له‌تاسه‌كان ده‌دات، برغو ده‌شكێنێت‌و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئه‌دا‌و بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كه‌ دروستده‌كات. 
3 باڵانسى ئۆتۆمبێل: هاوكات دان له‌تاسه‌كان به‌تایبه‌تى تاسه‌ به‌رز‌و كۆنكرێتیه‌كان، هاوسه‌نگى "ته‌وازون یان باڵانس"ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ تێكده‌دات. 
4 زیان گه‌یاندن به‌به‌شه‌كانى ژێره‌وه‌ى ئۆتۆمبێل، بۆ نموونه‌ زیان گه‌یاندن به‌سندوقى تروس، شكان‌و زیان گه‌یشتنیش به‌به‌شه‌كانى ژێره‌وه‌، واته‌ پێویسته‌ شۆفێر بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رجبكات‌و ئه‌و به‌شانه‌ بگۆڕیت یان چاك بكاته‌وه‌. 
5 زیان گه‌یشتن به‌تایه‌‌و ویله‌كان له‌كاتى ڕۆیشتن‌و لێدانى تاسه‌كاندا. 
ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كاتێك شۆفێر خێراییه‌كه‌ى زۆر ده‌بێت‌و له‌پڕ تاسه‌كان ده‌بینێت ئیستۆپێكى به‌هێز ده‌گرێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌گه‌ر شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان پشتێنى سه‌لامه‌تیان به‌ستیبێت، زۆر باشتره‌‌و له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌سه‌لامه‌تیان. 
گومانى تێدا تییه‌ له‌زۆرێك له‌گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كان، هاوڵاتیان خۆیان تاسه‌ى ده‌ستكرد داده‌نێن، له‌به‌ر ڕێگریكردن له‌هه‌ندێك شۆفێر كه‌ نابه‌رپرسانه‌ له‌كۆڵانه‌كاندا كه‌ جێگه‌ى نیشته‌جێبوونى چڕن‌و خێرایی دیاریكراوه‌، تیڕڕه‌وى ده‌كه‌ن، به‌بێ گوێدان به‌بوونى پیاده‌ى منداڵ‌و پیر‌و كه‌مئه‌ندام، له‌م حاڵه‌ته‌دا نابێت هاڵاتیان خۆیان سه‌ربه‌خۆیانه‌ تاسه‌ دابنێن، به‌ڵكو پێویسته‌ سه‌ردانى هاتوچۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌. 
له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌هه‌ندێك شوێن هاوڵاتیان تاسه‌ى نه‌شیاو داده‌نێن‌و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێل دروستده‌كات‌و زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ به‌شى زیاده‌ڕۆیى‌و شاره‌وانى سلێمانى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بڕیاریانداوه‌، له‌هه‌موو گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كاندا تاسه‌ نایاساییه‌كانیان لابردووه‌‌و لاده‌بن. 
هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌كۆڵانه‌كه‌یدا به‌هاوكارى‌و ئاگادارى دراوسێكانى، ده‌توانێت سه‌ردانى هاتوچۆ بكات‌و داواكاریى بۆ دانانى تاسه‌ پێشكه‌ش بكات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانیش به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ڵده‌سێت‌و له‌سه‌ر داواى هاوڵاتیان تاسه‌ی یاساییان بۆ داده‌نێت. 
له‌كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ تاسه‌ ده‌ستكرده‌كان، به‌تایبه‌تى تاسه‌ به‌رز كۆنكرێتیه‌كان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سودیان هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خێرایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر شۆفێر به‌تیژڕه‌وى لێان بدات زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌گات، بۆیه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌سه‌لامه‌تى خۆمان‌و ئه‌وانى تر‌و زیانى مادیمان پێنه‌گات، ده‌بێت به‌خێرایی له‌تاسه‌كان نه‌ده‌ین.

ژێده‌ر - هاتووچۆی سلێمانی
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.