یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیدز یونایتدی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی تۆتنهام به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هاری كین هێرشبه‌رو گۆڵكاری سپێرز گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیست‌ونۆ تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی یانه له‌نده‌نیه‌كه بۆ سه‌ر گۆڵی لیدز یونایتد درێژه‌ی هه‌بوو، تا له خوله‌كی چلوسێدا، هیونگ مین سۆنی كۆری گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش سه‌ده‌مین گۆڵی یاریزانه‌كه بوو له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی به درێسی تۆتنهام، له خوله‌كی پهنجاشدا، به‌رگریكاری به‌لجیكی تۆبی ئه‌لدێر ڤێرێڵد ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی سێیه‌می تۆتنهامی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش تۆتنهام یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له دوای دوو یه‌كسان بوون و دوو دۆڕان به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده بیست‌ونۆ خاڵ، لیدز یونایتدیش دوای دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك شكستی هێناو به بیستوسێ خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
تۆتنهام سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیدز یونایتد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.