سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 24-12-2020 هونه‌رمه‌ند و شاعیر و نیگاركێش وئاوازدانهری كورد (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) خاوه‌نی به‌ناوبانگرتین دوو گۆرانی (ئه‌ز كچا كوردما+ بوكێ ده‌لالێ) له ته‌مه‌نی 74 ساڵی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قامشلۆ كۆچی دوایی كرد.
له دوای خزمه‌تكردنی كردنی هونه‌ری كوردی بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده ، هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) دوای تووشبونی به نه‌خۆش كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) له ساڵی 1946 له شارۆچكه‌ی دربئسیه له‌دایكبووه ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بوو( په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت) وه‌كو مامۆستا كاری كردوه، دواترله زانكۆی حه‌له‌ب له ساڵی 1981 بڕوانامه‌ی له ئه‌ده‌بی ئینگلیز به‌ده‌ست هێنا ، پاشان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ سه‌رێ كانیێ سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری به دانانی چه‌ند ئاوازێك له شعری شاعیران ده‌ستی پێكردووه.
هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) سه‌ره‌تای ژیانی له ساڵی 1968 به نووسینی شعر ودانانی ئاوازدهستی پێكرد، وهكوئاواز و گۆرانی ، خاوه‌نی زیاتر له 265 گۆرانییه، 170له لایه‌ن براكه‌ی هونه‌رمه‌ند محمود عزیز شاكر وتراون ، له هه‌مان كاتدا ئاوازی بۆ شعره‌كانی هه‌ره‌یه‌ك له شاعیران (جگه‌ر خوین ، مه‌لای جزیری.چه‌ندانی تر داناوه).
هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) وه‌ك، ده‌زگایه‌كی موزیكی بوو چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له ژێر ده‌ستی ئه‌و بوون به هونه‌رمه‌ند زۆرێك له گۆرانی بێ‌ژان شعره‌كانی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر)یان كردوه به گۆرانی وه‌كو (محه‌مه‌د شێخۆ، مسته‌فا خالد ، زوبیر ساڵح، حسێن ساڵح ، شهریبانا كوردی ، خۆشناڤ تیلۆ...چه‌ندانی تر) .
هونه‌رمه‌ند و شاعیر (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) خاوه‌نی دوو دیوانی شعره زۆربه‌ی شعره‌كانی گوزارشت له كێشه‌كانی كورد بوون .
له ساڵی 12018 له قامشلۆ هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) له‌لایه‌ن ڤیستیڤاڵی 23شعری كوردی له رێزی لێگیراوه هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د عه‌لی شاكر) ،جگه له شعر و ئاواز دانان خاوه‌نی چه‌ندین تابلۆی هونه‌رییه ، كه گوزارشت له له فۆلكلۆر و كلتوری ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.