محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلته‌رای بۆ ساڵی دووهه‌زاروبیست له ده‌نگدانی هانده‌ران به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه یاریزانه‌كه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی وه‌رزی رابردووی خولی ئینگلته‌را بۆ تیپه‌كه‌ی بینی و نۆزده گۆڵی تۆماركرد‌و ده پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی به هاوكارانی دا.
ڕۆژنامه‌ی میرۆری بریتانی بڵاویكرده‌وه كه له ڕاپرسی هانده‌رانی پریمه‌رلیگ بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵی خوله‌كه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ركه‌وت.
پله‌ی دووه‌میش بووه به‌شی جاك گریلیشی یاریزانی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا، هاوكات ماركۆس راشفۆرد ئه‌ستێره‌ی مانچسته‌ریونایتد پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت و به جیاوازیه‌كی كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان پێش كیڤن دی بروینی به‌لجیكی و یاریزانی مانچسته‌رسیتی كه‌وت و پله‌ی چواره‌می بۆ جێهێشت.
جێگای باسه له وه‌رزی ڕابردوودا، لیڤه‌رپول نازناوی خولی ئینگلته‌رای بۆ یه‌كه‌م جار له دوای سیی ساڵ به‌ده‌ستهێنا,.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.