له ده‌ست پێكی گه‌ری سێزده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیای ناسراو به بۆندس لیگا یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین له‌سه‌ر یاریگای خۆی پێشوازی له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئانده‌ر ڤۆرستهری به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌بێ گۆل ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت یاریزانی نه‌یجیری تایۆ ئۆنی گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین تۆمار كرد ، دوای ته‌نها سێ خولهك یاریزانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كامیرۆنی یۆسۆڤی مۆكۆكۆر ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی بروسیا دۆرتمۆند یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت مارڤین فرایدهریتشی ئه‌لمانی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ یۆنیۆن به‌رلین تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌شی پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست‌و یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه‌و زه‌رده‌واڵه‌كانی دۆرتمۆندیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هاتن و به بیست‌و دوو خال له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.