له ده‌ست پێكی گه‌ری چوارده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو میوانداری یانه‌ی هۆیسكای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سان مامێس به‌رێوه چوو ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هیچ گۆلێكی تێدا تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م فشاره‌كانی خاوه‌ن یاریگا به‌رده‌وام و به‌هێز بوون تا له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش بلباو لێدانێكی سزایان به‌ده‌ست هێناو یاریزانی بۆسنی كینان كۆدرۆ گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له دوا خوله‌كی كاتی یاریش ئۆنای نۆنێزی ئیسپانی گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌ڤده خال له پله‌ی نۆیه‌م دێت و یانه‌ی هۆیسكاش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و كۆی خاله‌كانی له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندله یازده خال وه‌ستا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.