Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:24

لیڤەرپول ڕکابەری بارسێلۆنا دەکات بۆ گواستنەوەی ئێریک گارسیای ئیسپانی

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی لیڤەرپول ڕكابەری یانەی بارسێلۆنا دەكات بۆ گواستنەوەی ئێریك گارسیای ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی مانچستەرسیتی بۆ ڕیزەكانی لە مێركاتۆی هاوینەی ساڵی داهاتوودا.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كاتالۆنی بڵاویكردەوە كە بەم دواییەو بەهۆی پێكانی هەردوو یاریزان ڤیرگیل ڤان دایك و گۆ گۆمێز كەموكوڕی لە هێڵی بەرگری لیڤەرپول سەری هەڵداو بەو هۆیەوە یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری یانەكە پەنای بردە بەر چەند بەرگریكارێكی لاو تا ئەم كەموكوڕیانە لە پێكهاتەی تیپەكەی چارەسەر بكات.
 بۆیە ئیدارەی ڕێدز بەنیازە بە هێنانی گارسیا بۆ یانە ئینگلیزیەكە گرفتەكانی هێڵی بەرگری لە ڕیزەكانی نەهێڵێت.
 هەمان ڕۆژنامە ڕوونیشیكردەوە كە سەرەڕای ئەوەی گارسیا بیرۆكەی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەرسیتی ڕەتكردۆتەوە، بەڵام بەرپرسانی سیتیزێنز ئامادەنین دەستبەرداری بن، یاریزانەكەش دەیەوێت ئەزموونێكی دیكە لە دەرەوەی مان سیتی تاقیبكاتەوە.
 واش چاوەڕوان دەكرێت لیڤەرپول و بارسا ململانێیەكی توندی یەكتری بكەن بۆ سوود وەرگرتن لە تواناكانی گارسیای تەمەن نۆزدە ساڵ لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.