له یاری شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و لیۆن له هه‌فته‌ی چوارده‌می خولی فه‌ڕه‌نسا، نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه پاریسیه‌كه دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات و له لایه‌ن تیمه پزیشیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی فریاكه‌وتنی خێرا گه‌یه‌نرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه له پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، پێكانی نێیمار مه‌ترسیدار نیه‌و له ڕۆژانی داهاتوو پشكنینی پزیشكی ورد‌و زێتری بۆ ده‌كرێت تا باری ته‌ندروستی یاریزانه‌كه‌و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگاكان به ته‌واویی ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، نێیمار نزیكه‌ی سێ هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سێزده‌ی مانگی داهاتوو له یاری جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌به‌رامبه‌ر مارسیلیا بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه كه نێیمار به مسۆگه‌ری بۆ یاری به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له ناوه‌ڕاستی شوباتی ساڵی داهاتوو له قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ ئاماده‌ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.