بەڕێزان خانەوادەی فەخرەدین رەزا محەمەد سیتەکی
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگە و کادیری شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (فەخرەدین رەزا محەمەد سیتەکی).
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.