ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی ئینگلته‌را دووپاتیانكرده‌وه، یاریزانی هێلی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگیلزی دیلی ئالی له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزی یانه‌كه جێ دێلێت، چونكه ناوبراو له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی جۆزی مۆرینیۆی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه.
له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ئالی له‌لایه‌ن مۆرینیۆی راهێنه‌ره‌وه پشتگوێ خراوه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌چه‌ند خوله‌كێكی كۆتایی یاریه‌كان به‌شداری پێ ده‌كرێت، بۆیه ناوبراو بیر له‌رۆیشتن ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی خۆی بسه‌لمێنێت و شوێنی خۆی له‌ریزی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی بكاته‌وه.
له‌ئێستادا یانه‌كانی مۆناكۆ و پاریس سان جێرمان هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی ئه‌م یاریزانه ده‌ده‌ن، له‌ئیتالیاش هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی شاری میلانۆ چاویان له‌تواناكانی دیلی ئالی ته‌مه‌ن بیست‌و چوار ساڵانه بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه ریزه‌كانی خۆیان، ئالی بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆتنهام به‌رده‌وامه و ماوه‌ی بۆنده‌كه‌شی تا هاوینی دووهه‌زارو بیست‌و چواره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.