میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه به‌رپرسانی وه‌رزشی سعودیه ڕه‌تیانكردۆته‌وه له یاریگاكانی وڵاته‌كه‌یان میوانداری ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بكه‌ن كه به به‌شداری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیال مهدریدو بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیك بلباو و ڕیال سۆسیداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌ی وه‌رزی ڕابردوو كه سعودیه میوانداری جامی سوپه‌ری ئیسپانیای كرد‌و یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی وه‌رزشی سعودیه میوانداریكردنی یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیایان ڕه‌تكردۆته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نابێت هانده‌ران ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كان بن، بۆیه ڕێكخه‌رانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بڕیاریاندا ململانێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه له شاری سیڤیلیه‌و له ڕۆژانی سێزده تا حه‌ڤده‌ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت .
میدیاکانی ئیسپانیا: سعودیه ڕه‌تیکردۆته‌وه له یاریگاکانی وڵاته‌که‌یان میوانداری ڕِکابهریهکانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بکه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.