بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی فریاگوزاری خێرا لە دیاربه‌كر، دكتۆر حوسێن هاكان كاراكاش راگه‌یاند: ته‌واوی بنكه‌كانی فریاگوزاری خێراى سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هه‌ر ٨١ پارێزگای توركیا یه‌ك خراون و گوتی: ئیدی ته‌واوی تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری خێرا له فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی، ئاسایش، جه‌ندرمه، ئاگركوژێنه‌وه، دارستان، ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان و ئافاد به‌یه‌كه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كار ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌م جۆره ٧٠ كارمه‌ند بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر له هه‌ر حه‌وت رۆژی هه‌فته‌دا له شاری دیاربه‌كر كار ده‌كه‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندیكردن به بنكه‌کانی فریاگوزاری خێرا لێك جیاواز بوون کە له رووی داراییه‌وه زیاتری تێده‌چوو، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی نێوان دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش كاتی زیاتری ده‌ویست، به‌ڵام له رێگای یه‌كخستنییانه‌وه كاره‌كان ئاسانتر رایی ده‌كرێن".
ئاماژه‌ی به‌ش كرد كه خزمه‌تگوزارییان به زمانی كوردی و زازاكی بۆ په‌یوه‌ندیكردن زیاد كردووه و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به كوردی و زازاكی په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئه‌و زمانانه ده‌زانن، وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.