Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:35

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئیزمیر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 49 که‌س

896 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ باره‌ی نوێترین ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد تا ئێستا، ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ تا كاتژمێر ٠٥:٣٠ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، ٧٨٦ پاشله‌رزه‌ روویانداوه‌ كه‌ ٤٠ یان له‌ سه‌روو چوار پله‌وه‌ بوون.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ته‌ندروستیی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) خستوونیه‌تییه‌ روو، تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌، ٤٩ كه‌س و ٨٩٦ی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ چاره‌سه‌ری ٢١٤یان تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.