به گوێره‌ی دوایین ئاماری سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری به‌په‌له‌ی توركیا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه له‌ئیزمیر-ی داوه بۆ 24 كوژراو به‌رز بۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی تی ئار تی فه‌رمی توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری به‌په‌له‌ی گواستۆته‌وه كه ئاماری كوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتۆته 24 كه‌س.
شایانی باسه دوێنێ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7 پله به پێوه‌ری ریخته‌ر له‌نێوان هه‌رێمی ئیزمیر-ی توركیا‌و دوورگه‌ی سامۆس-ی یۆنان روویدا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.