بەڕێزان/ خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان(جەمال بەختیار)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان (جەمال بەختیار)، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكەتان و سەرجەم ھونەرمەندان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(جەمال بەختیار) هونەرمەندێكی دەستڕەنگین و ناوداری گەلەكەكان بوو، هەروەها كەسایەتیەكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر بوو لە زووەوە پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتیمان دەكات و لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول وەك پێشمەرگە رۆڵی خۆی دەبینێ.
جێدەست و كار و بەرهەمە ناوازەكانی ئەو هونەرمەندە هەمیشە دیار و بەرچاون، بۆیە لەدەستدانی مایەی زیانێكی زۆرە، هیواخوازین هاوخەمیی هونەرمەندان و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت...
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.