سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئهمهش دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە. دەستخۆشی لە هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەو ڕێككەوتنە كە دەبێتە هۆی ئاساییكردنەوەی ژیانی هاووڵاتیان لەو ناوچەیە و كەمكردنەوەی ئێش و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی و گەڕانەوەی ئەو خەڵكەی بەهۆی بارودۆخی چەند ساڵی ڕابردوو و پەلاماری تیرۆریستان تووشی نەهامەتی و ئاوارەیی ببوون.
هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی هەردوولا دەستپێكێكیش بێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
مسعود بارزانی
9ـی تشرینی یەكەمی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.