Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:57

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول (سه‌ید عه‌لی زینۆیی) ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی سه‌ید عه‌لی زینۆیی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(سه‌ید عه‌لی زینۆیی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
7ـی10ـی2020

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.