ئه‌مڕۆچوارشه‌مه 16-9-2020كاتژمێر 4 ئێواره دوومین پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند "هندرێن خۆشناو" به‌ناونیشانی (كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كان له پۆرترێتدا) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كرایه‌وه.
له پیشانگایه‌كه‌دا 25 پۆرترێتی نووسه‌ران و رۆشنبیران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان، نمایش كران ،له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند هندرێن خۆشناو راگه‌یاند: ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، پێشانگایه‌كی هونه‌ری به‌م شێوازه كاركردنه نوێیه بكرێته‌وه، كه شێوازی پۆپ ئارتی ئهندونیسیاییه،كاره‌كانیش له ساڵانی 2013 ه‌وه ئاماده‌ن بۆ نمایش و پێشانگا، دانه دانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كرانه‌وه،هه‌روه‌ها گووتی: به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندین هۆی مادی و بابه‌تی، وه‌كو شه‌ڕی داعش و كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان و دوایین كێشه په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا(كۆڤید19) دواخرا و نه‌كرا وه‌كو پێشانگایه‌كی ئاسایی نمایشیان بكه‌ین، دواجار ناچاربووین به‌م شێوازه نوێیه بیخه‌ینه به‌ر دیدی ئێوه‌ی ئازیز، هیوادارین به دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.