جه‌مالى ده‌لاك
هه‌ميشه ئاواتمه كه بيره‌وه‌رييه‌كان وه‌ك خۆيان به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بنووسمه‌وه ، نه‌وه‌ك مردن له‌گه‌ڵماندا بيخاته گۆڕه‌وه ، يه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته جوان و بهئهمهكهكانى هونه‌رمه‌ند به‌تايبه‌ت بوارى موزيك و گۆرانى ، هه‌ركات هونه‌رمه‌ندێك مه‌به‌ستى بێت گۆرانييه‌ك دووپاته بكات ، پێويسته ڕاو ڕه‌زامه‌ندى هونه‌رمه‌ندى پێشوو وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر لهژياندابوو ، ئه‌گه‌ريش كۆچى كردبوو ئه‌وه جوانتر و ڕێزگرتنه كه ڕه‌زامه‌ندى خانه‌واده‌كه‌ى وه‌ربگرێت .
هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى يه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى هونه‌رى به لاساييكردنه‌وه‌ى گۆرانيي گه‌وره هونه‌رمه‌ندانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ستيپێكرد، هه‌مووكات بهشانازييهوه وتويه‌تى كه‌خۆى به‌قوتابى ئه‌و گه‌وره هونه‌رمه‌ندانه ده‌زانێت و به‌ڕێچكه‌ى ئه‌وان هه‌نگاوى هه‌ڵگرتووه ( حه‌سه‌ن زيره‌ك ، عه‌لى مه‌ردان ،محه‌مه‌دى ماملێ ، تايه‌ر تۆفيق و حه‌مه ساڵه‌ح ديلان ...تاد ) به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو شێوازى خۆى دۆزييه‌وه و درێژه‌ى بههونهرهكهى دا ، شاعيرى نيشتمان په‌روه‌ر و ده‌نگخۆش حه‌مه ساڵه‌ح ديلان فه‌رموويه‌تى ( پیستریین پەتا كەتووشی گۆرانیبێژ دەبێ ، دەردی لاسایكردنەوەیە ! ئەو دەنگخۆشەی كەتووشی بوو زووچارەسەری خۆی نەكا ، لێی پیس دەكاو بەهرەكەی دەپووكێتەوە و مایە پوچ و ڕەنج بەخەسار دەبێ ) (1) دواى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند ناسرى رهزازى بووه خاوه‌ن شێوازى خۆى ، له‌ته‌مه‌نى 27 ساڵيدا چه‌ند دهنگبێژێك گۆرانييه‌كانى ڕه‌زازى يان دووپاته كردۆته‌وه ، دواى ئه‌وه‌ى له‌هۆڵى سه‌نديكاى كرێكارانى سلێمانى ،ڕه‌زازى هونه‌رمه‌ند به‌هاوكارى تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى له 26/9/197 يه‌كه‌م ئاهه‌نگى پێشكه‌شى خه‌ڵكى شارى سلێمانى كرد ، يه‌كێك له‌و گۆرانيانه ، گۆرانى ( له‌رزان له‌رزان ) بوو .... لەرزان لەرزان , هۆلەرزانە چین چین گیراوە لەو بانە شاییەو هەڵپەڕكێی كوردانە له‌وكاته‌دا ئه‌و گۆرانييه بووه وێردى سه‌رزارى هۆگرانى گۆرانى و موزيكى كوردى و ده‌نگى هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى ، گۆرانييه‌كى شاد و خۆشى به‌خش بوو بۆ گوێگر ، ئه‌و گۆرانييه فۆلكلۆرى ناوچه‌ى موكريانهو ئاوازه‌كه‌ى ڕه‌زازى خۆيه‌تى ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى سوودى له گۆرانييه‌كى هونه‌رمه‌ندى شاره‌كه‌ى بۆكان ( ئيبراهيمى فه‌تاحى ) گۆرانى ( بهرقهڵامهڕۆ پشت قه‌ڵا ڕێته) وه‌رگرتووه ، له‌كۆتايي مانگى 7/1984 ڕۆژێك هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى هات بۆلام ئه‌وكاته لهسهرتاشخانهى (ئاوات) لهگوزهرى سينه‌ما سيروان كارم ده‌كرد ، به‌مه‌به‌ستى سه‌رو ڕيش تاشين ، له‌كاتى كاركردنم دا ڕه‌زازى پێى ووتم به‌يانى ده‌چم بۆ هه‌ولێر بانگهێشتكراوم بۆ ميواندارى بۆنايهيت له‌گه‌ڵمدا پێكه‌وه ده‌چين ، به‌داخه‌وه ئه‌و كاته من ده‌رفه‌تم نه‌بوو هاوڕێي گه‌شته‌كه‌ى بم ، له‌و قسانهدابووين هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش و خۆش مه‌شره‌ب زاهير جه‌لال هاته ژووره‌وه دواى سڵاو هه‌واڵپرسين ، ڕووى له‌هونه‌رمه‌ند ناسرى رهزازى كرد و ووتى ( كاك ناسر گۆرانييه‌كى به‌رێزتانم خوێندۆته‌وه ، ناسرى ڕه‌زازى وتى كامه گۆرانى ، زاهير جه‌لال : گۆرانى له‌رزان له‌رزان ، ڕه‌زازى هونه‌رمه‌ند وتى ده‌ستانخۆش كارێكى باشت كردووه ، زاهير جه‌لال وتى نهوارهكهم پێيه پێتخۆشه گوێي لێبگرى ، ڕه‌زازى : بۆنا فه‌رموو كاسێته‌كه‌م له‌كاك زاهير وه‌رگرت ، ئه‌وكاته سه‌رتاشخانه‌كه تهسجيلێكى ( National Panasonic ) لێ‌بوو ، كاسێتم خسته ناو تهسجيلهكهو پلهييم كرد ، هه‌موو گوێمان له‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند زاهير جه‌لال گرت ، گۆرانى ته‌واو بوو ، كاك زاهير وتى كاك ناسر پێت چۆن بوو ، هونه‌رمه‌ند ناسرى رهزازى : كاكه زاهير ده‌ست و گه‌رووتان خۆش ،ئافهرين تاپێت ده‌كرێت پرۆڤه بكه‌و هه‌تا من له‌ژياندا بم چيم خوێند ئازادى دووپاتهى بكه‌يته‌وه ، به‌ڵام سه‌رنجێك بۆ ئاوا لهوتۆنه به‌رزه خوێندووته ، زاهير جه‌لال :كاك ناسر بۆيه به‌و تۆنه خوێندوومه تا جياوازييه‌ك له‌نێوان گۆرانى و ده‌نگى من و به‌ڕێزتاندا هه‌بێت ،ناسرى ڕه‌زازى :بهزهردهخهنهيهكهوه وتى كاكه زاهيرگيان ئاگادارى خۆت به له‌و تۆنه له‌ناو ئاهه‌نگ وسهرشانۆ نهيڵێت باوه‌ڕبكه ئه‌و تڕێنێ .....دووباره ده‌ستخۆشيت لێده‌كه‌م هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌واميت بۆده‌خوازم ، ڕه‌زازى هونه‌رمه‌ند به‌سه‌ر ئاماژه‌يه‌كى بۆكرد كه كاك زاهير نزيك بێته‌وه ، من و ناسرى ڕه‌زازى و زاهير جه‌لال سه‌رمان نا به‌يه‌كه‌وه و وتى كاكه زاهير تكا ده‌كه‌م ده‌نگت نهدۆڕێنى و گۆرانى بۆ به‌عس نهڵێي...... ) ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت ئه‌و بيره‌وه‌رييه بۆمێژوو دهيگێڕمهوه ، چونكه خۆم گه‌واهيده‌رى ئه‌و وتانه‌ى ناسرى ڕه‌زازى و ئه‌و ئازادى به‌خشينه به‌هونه‌رمه‌ند زاهيرجهلال بووم . دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى هونه‌رمه‌ند زاهير جه‌لال گۆرانييه‌كه‌ى برده ته‌له‌فزيۆنى كه‌ركوك و له‌وێ به‌ناوى فۆلكلۆره‌وه تۆماركراوه و بڵاوكرايه‌وه ، ده‌نگ و سهدايهكى باشى هه‌بوو ، گۆرانييه‌كه به‌ده‌نگى هونه‌رمه‌ند زاهير جه‌لال بووه جێى ڕه‌زامه‌ندى گوێ‌گران و بينهران . هونه‌رمه‌ند زاهير جه‌لال يش به‌رده‌وام بوو لهسهركارى هونه‌رى و بووه خاوه‌ن شێوازى خۆيي و دوو گۆرانى جوانى له‌و سه‌رده‌مه تۆماركرد ،،،، گۆرانى ( له‌دامێنى چياى ژينا ، له‌هۆنراوه‌ى عه‌لى عارف ئاغا ، ئاوازى زاهير جه‌لال ) گۆرانى دووه‌م ( گله‌يي له‌كه‌س ناكه‌م ،،،، هۆنراوه‌ى پيره‌مێرد ،، ئاوازى زاهير جه‌لال ) 4/9/2020
(1) سەرچاوە /گۆرانیبێژە نەمرەكان / بەشی دووەم / باكووری ، ل ( 104))
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.