بەگوێرەی ئاماره‌كان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی تێدا تۆماركراوە.
ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان له 25 ملیۆن كه‌س نزیكده‌بێته‌وه و به پێی دوایین ئاماری سه‌نته‌ری داتای جیهانی بۆ تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌ی تووشبووان گەیشتۆتە بیست و چوار ملیۆن و نۆسه‌د و حه‌ڤده هەزار و چوارسه‌د و حه‌فتا و پێنج كەس.
هەر بەپێی ئامارەكان، لەو ژمارەی توشبووانە، هه‌ژده ملیۆن و سه‌د و چل و دوو هەزار كەس، كەیسەكانیان داخراوە، بە جۆرێك زیاتر له حه‌ڤده ملیۆن و سێسه‌د هەزار كەس چاكبونەتەوە و هه‌شسه‌د و چل و یه‌ك هەزارو سێسه‌د و نه‌وه‌د و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات شه‌ش ملیۆن و حه‌فسه‌د و حه‌فتا هەزار و چوارسه‌د و چوارده كەس، هێشتا هەڵگری پەتاكەن بە جۆرێك پتر له شه‌ست و یه‌ك هەزار تووشبوو كە دەكاتە یه‌ك له سه‌دای هەڵگرانی ڤایرۆسەكە باری تەندروستیان خراپە و شه‌ش ملیۆن و حه‌فسه‌د و نۆ هەزار و دووسه‌د و بیست و دوو كەس كە دەكاتە نه‌وه‌د و نۆ له سه‌دای هەڵگرانی ڤایرۆسەكە دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
بەگوێرەی ئاماری ناوەندەكانی تۆماركردن:
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی تێدا تۆماركراوە كە شه‌ش ملیۆن و نه‌وه‌د وشه‌ش هەزار و چوارسه‌د كەسن.
دوای ئەویش برازیل دێت كە نزیكه‌ی چوار ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون.
سێهەمین وڵاتیش هندستانە كە سێ ملیۆن و چوارسه‌د و شه‌ست و هه‌شت هەزار هاووڵاتی تیایدا تووشی پەتاكەبون.
روسیاش بە چوارەمین وڵات دادەنرێت و زیاد له نۆسه‌د و هه‌شتا هه‌زار كەس توشی په‌تاكه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.