ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا ،له میانی به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی به‌رز ڕاگرتنی ٩٤٩ههمین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی ماڵازگیرت كه له پاركی نیشتمانیی ماڵازگیرت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: 'ئێمه وه‌ك چۆن چاو نابڕینه خاك، سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س، هه‌رگیز رێگه ناده‌ین چاوببڕدرێته ئه‌وانی خۆشمان.
گوتیشی: بانگێشتی موخاتهبهكانمان ده‌كه‌ین كه خۆیان چاك بكه‌ن، خۆیان له‌و هه‌ڵانه به‌دووربگرن كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونیان.
ئه‌ردۆغان هۆشداریدا به‌وانه‌ی بیانه‌وێت ئارامگریی و توانای توركیا تاقی بكه‌نه‌وه و، رایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت هه‌موو كه‌سێك بزانێت كه ئیدی توركیا وڵاتێك نییه ئارامگریی، پێداگریی، توانا و بوێریی تاقی بكرێته‌وه.
گوتیشی: توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئیجه و ده‌ریای ره‌شیش مافی خۆی وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان هۆشداری توندی دا له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی پیلان دژ به وڵاته‌كه‌ی ده‌گێڕن و، رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه هێشتا له ئاره‌زووی ئه‌وه‌دان ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر توركیا بكه‌ن، ناتوانن ئه‌و هه‌له‌یان ده‌ست بكه‌وێت بۆی ده‌گه‌ڕێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.