بارهگای بارزانی له سێ بروسكهدا، سهرهخۆشی له خانەوادەی مەحمود بەگ دێلزی و خانەوادەی رەفعەت حاجی حمە ئاغا و خانەوادەی هاشم حمەد ئەمین خدر دهكات، ئهمه دهقهكهیهتی:
بارهگای بارزانی سهرهخۆشی له خانەوادەی مەحمود بەگ دێلزی دەکات
بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان
خانەوادەی بەڕێزی مەحمود بەگ دێلزی
بهدڵگرانییهکی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان و کەسایەتیی ناسراوی گوندی دێلزیان و دەڤەری سۆران، (مەحمود بەگ دێلزی)مان پێگەیشت.
پرسە و سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و ئاشنایانتان دهکهین و بهشداری خهمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو مەحمود بەگ دێلزی بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و به بهههشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوایتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی رەفعەت حاجی حمە ئاغا دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی رەفعەت حاجی حمە ئاغا
بە دڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری قەرەداغ(رەفعەت حاجی حمە ئاغا)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان دەكەین، هاوخەمی ئێوە و دۆست و خزمانی قەرەداغین.
لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامیش بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هاشم حمەد ئەمین خدر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی هاشم حمەد ئەمین خدر
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی(هاشم حمد ئەمین خدر) كوڕی خوالێخۆشبوو(حمد ئەمین شێخ وەسانی) سەرلقی شۆڕشی ئەیلوولمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە و دۆست و ئاشنایانتان و خزمانی شێخ وەسان دەزانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
۱۷ـی ٨ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.