بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، سەباح محەمەد،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی(جاسم محەمەد) برای بەڕێزتانمان پێگەیشت. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان و خانەوادەكەتان دەكەین، هاوخەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبووی براتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
۱۲ـی ٨ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.