بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی به ئابووری تێكرای وڵاتانی جیهان داوه له‌نێویاندا عێڕاق و هه‌رێمی كوردستانیش، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق تاوه‌كو ئێستا ئه‌و وڵاته به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا رۆژانه زیانی 100 ملیۆن دۆلار به‌ر ئابووریه‌كه‌ی گه‌یشتووه.
هه‌رێمی كوردستان پشكی ئه‌و زیانانه‌ی عێڕاقی به‌ركه‌وتووه به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه زیانی 9 ملیۆن دۆلاری لێكه‌وتووه.
فه‌تحی محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه به‌ڵام كۆرۆنا زیانێكی زۆری له قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان داوه به‌جۆرێك ڕۆژانه به‌بری 9 ملیۆن دۆلار زیان به قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆری بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتان نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت له كه‌رتی پیشه‌سازی و خۆراك و ده‌رمان و پێوستییه پزیشكییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.