پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هۆزانڤان (سدیق شەرو)
بەڕێزان خانەوادەی رۆشنبیر و ھۆزانڤان (سدیق شەرو)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ھۆزانڤانی ناسراو (سدیق شەرو)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كار و بنەماڵەكەتان دەكەین، هەروەها سەرەخۆشی لە نووسەران و هونەرمەندان و ئەدیبان و هەوادارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
رۆشنبیر و نووسەر (سدیق شەرو) كەسایەتیەكی دڵسۆز و دیاری بواری هونەری و رۆشنبیریی و راگەیاندنی دەڤەری دهۆكی ئازیز بوو، لە بواری هونەری و ئەدەبی و راگەیاندندا جێدەستی دیارە و خزمەتێكی زۆری بە هونەر و كولتوور و فۆلكلۆری كوردیمان كردووە.
هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵان و دڵسۆزانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خواڵێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت...
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
15/7/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.