Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:43

بەرمیلێک نه‌وتى خاوی برێنت به‌‌‌ 42 دۆلار و 20 سه‌نته‌

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%


نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌‌‌ ٤٢ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌‌‌ ٤٢ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٤٢ دۆلار و ٦٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٢ دۆلار و سێ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر ٠٩:١٩ه‌وه،‌ نرخی نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا ٠،٤ به‌رزبووه‌ و به‌ ٤٢ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ ٣٩ دۆلار و ٩٤ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر دابه‌زینی توندی نه‌وتی خاوی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا.

به‌پێی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له‌ وڵاتدا له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا، حه‌وت ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل (سه‌دا ١،٣) كه‌می كردووه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ ٥٣٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل.

زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ له‌ ئه‌مریكا كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا، داخوازی بۆ نه‌وت زیادی كردووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی لیبیا نیگه‌رانیی زیاد خستنه‌بازاڕی نه‌وتی له‌ بازاڕدا دروستكردووه‌.

هاوكات باس له‌‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٣١ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٤١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و سێ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٩٤ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.