Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 17:44

دێرەلووک.. ئۆتۆمبێلی گەشتیارێکی عەرەب بە تەواوی سووتا

100%

لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان دێرەلووک - شێلادزێ، ئۆتۆمبێلێکی گەشتیارێکی عەرەب گڕی گرت و بە تەواوی سووتا. 

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تەمووز، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان هەردوو ناحیەی دێرەلووک و شێلادزێ، لە نزیک گوندی چەلکی، ئۆتۆمبێلی گەشتیارێکی عەرەب بە هۆکارێکی نادیار ئاگری گرت . 

بەپێی زانیارییەکانی بەشار عەلی، پەیامنێری کوردستان تیڤی، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.