Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:04

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی کۆچکردوو ئه‌قده‌ر عومه‌ر فه‌وزی ده‌کات

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین
کوردستان TV
100%


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌قده‌ر عومه‌ر فه‌وزی

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ر و دڵسۆزی نیشتیمان(ئه‌قده‌ر عومه‌ر فه‌وزی)مان پێگه‌یشت.

کۆچکردوو ئه‌قده‌ر عومه‌ر دڵسۆز و به‌وه‌فا بوو به‌رامبه‌ر به‌ رێبازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ماندوونه‌ناسانه‌ تا کۆتایی ژیانی خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌ی کرد.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین کۆچکردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.