ژووری ئۆپهراسیۆنهكانی پارێزگای ههولێر رایگهیاند: ئهگهر هاووڵاتیان پابهند نهبن ناچارین رێكاری توندتر بگرێنهبهر.
لە سنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی هەفتەیەک، (577) شوێن لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی لە بەدوا داچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوامە، هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی ناچارین رێکاری توند بگرینە بەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و هاوڵاتییانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەستکێش و دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.6.23
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.