Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:59

بریاره‌ دەرمانە رووسیەکە بۆ چارەسەرى تووشبووانى کۆرۆنا بهێنرێته‌ عێراق

تیمێكی پزیشكانی عێراق سه‌ردانی رووسیا ده‌كات
کوردستان TV
#16
100%


ئه‌مڕۆ تیمێكی پزیشكانی عێراق سه‌ردانی رووسیا ده‌كات بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ئاستی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بهێنرێته‌ عێراق.

فەرمانگەى تەندروستى کەرخ له‌ شاری به‌غدا ڕایگەیاند، دەرمانە رووسیەکە بۆ چارەسەرى زۆربەى توشبووانى کۆرۆنا به‌ جۆرێك كارایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها چوار رۆژدا چاره‌سه‌ری تووشبووان ده‌كات به‌ جێگه‌ی چوارده‌ رۆژ.

دەرمانى ئڤیڤاڤیر له‌ ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج لەلایەن کۆمپانیایەکى ژاپۆنیه‌وه‌ بەرهەمهێنراوە و لەلایەن روسیاوە بەشێوەیەکى فەرمى گەشەى پێدراوە بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا و بەشێک لە توشبووەکان بەهۆیەوە لەماوەى چوار رۆژدا چاکبوونەتەوە.

ته‌ندروستی رووسیا دووپاتیشی كردۆته‌وه‌ نه‌وه‌د له‌ سه‌دای تووشبووانی كۆرۆنا به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه‌وه‌ چاكده‌بنه‌وه‌.

هاوكات وەزارەتى تەندروستى عێراق لەرێگەى ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ کۆمپانیا روسییەکە کۆبووەتەوە به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی ده‌رمانه‌كه‌ بۆ عێراق.

جەختیشیکردووەتەوە، دەرمانەکە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەردەستدەبێت، بەڵام لەنۆرینگەکان بەردەست نابێت و تەنها بۆ وەزارەت و دامەزراوە تەندروستییەکان دابیندەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.