Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:58

له‌ عێراق 1554 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

61 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند: 1554 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

بەپێی بەیاننامەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق  لەو ماوەیەدا (908) حاڵەتی نوێی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەبەرامبەردا (61) کەس گیانیان لەدەستداوە.

کۆی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 773 کەس.

بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا 24 هەزار و 254 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئێستا 12 هەزار و 711 کەسیان لە نەخۆشخانەن.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.