به‌ریتانیا به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان كۆرۆنا راگه‌یاند كه ئاستی مەرگ بەوهۆیەوە كەمدەكاتەوە
به‌ریتانیا به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند: كه به یه‌كه‌م ده‌رمان داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
حكومەتی بریتانیا به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند: ده‌شڵێت وەك یەكەمین وڵات لەسەر ئاستی جیهان، دەرەنجامی توێژینەوەیەكیان سەركەوتووبووە لەسەر دەرمانێك دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاردەكات و ئاستی مەرگ بەوهۆیەوە كەمدەكاتەوە.
ماڵپه‌ری بی بی سی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردۆته‌وه، دوای چەند كاتژمێرێك لە راگەیەندراوی زاناکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد لەبارەی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی دەرمانی (دیکسامیسازۆن)، حکومەتی بەریتانیا رەزامەندی دەربڕی کە دەستەی تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا کار بەو دەرمانە بکات بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەلمێندراوە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی مردن لە تووشبووان.
ئەم دەرمانە یەكێكە لە دەرمانە بەردەستەكان كە لەسەرتاسەری جیهان پشتیان پێدەبەسترێت بۆ رزگاركردنی گیانی تووشبوانی كۆرۆنا، بەتایبەتی ئەوانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە.
بەوتەی پسپۆڕانی پزیشكی بەریتانیا ئەگەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە ئەو دەرمانەیان بەكاربهێنایە، دەتوانرا گیانی زیاتر لە پێنج هەزار كەس رزگاربكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.