Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:08

له‌ ئێران 71 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

410 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوه‌
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە 24 كاتژمێری رابردوودا 71 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 410 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌،لە دوێنێ هه‌ینییه‌وه‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 71 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هه‌شت هه‌زار و 730 كه‌سه‌.

رایگه‌یاندووه‌ 410 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا باری تەندروستی دوو هەزار و 755 تووشبوو ناجێگیرە و زیاتر لە 146 هەزار تووشبووش چاكبوونەتەوە.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.