Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:42

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ژمارە (١٠٩)
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٤٥) هەولێر، (٧٢٥) سلێمانی، (٤٦٨) دهۆك، (١٠٢) گەرمیان، (٧٤) راپەڕین، (٢٣٦) سۆران.  کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (١٠١٣٧٥).

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ژمارە (١٠٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1.    کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٥٠٤٨) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٩٥٢) هاووڵاتی لە (٣٦) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٨) لە هەولێر، (١٩) لە سلێمانی، (١٦٦٥) لە دهۆك. وە (١٣٠٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١٩٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٤٥) هەولێر، (٧٢٥) سلێمانی، (٤٦٨) دهۆك، (١٠٢) گەرمیان، (٧٤) راپەڕین، (٢٣٦) سۆران.  کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (١٠١٣٧٥)

3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو:  (٦) گیان لەدەستدان، (٢٠٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٥٦) تووشبوو: (٢٠)تووشبووی دوێنێ و (٣٦)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان ، گوندی داوداوە، ناحیەی کەسنەزان، ناحیەی بەحرکە، ناحیەی عەنکاوە، گەڕەکی (کوێستان، ئەندازیاران، فەرمانبەران، وەزیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سەربەستی)  

• پارێزگای سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان، (١٣٠) تووشبوو بەم شێوەیە:

شاری سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان و (٨٢) تووشبوو: (٧٨)تووشبووی دوێنێ و (٤) گیانلەدەستدانی ئەمڕۆ و (٢) گیانلەدەستانی نەخۆشخانی پێشووکە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای کەڵار، قەزای کفری، قەزای چەمچەماڵ.

دەڤەری گەرمیان (٢٧) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو لە قەزای کەڵار و دوو تووشبوو لە قەزای کفری.

دەڤەری ڕاپەڕین (٢١) تووشبوو: کە دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی حاجیاوە.

•    پارێزگای دهۆك (٢٣) تووشبوو: (١٤)تووشبووی دوێنێ و (٩)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی ناو شای دهۆك و قەزای ئاکرێ.

4.    ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢١٠١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٢) مردن هەیە و (٦٣٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٤٢٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
13 حوزەیران ٢٠٢٠

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.